شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: شەوی یەڵدا سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق ئەم شەو شەوی یەڵدایە درێژترین شەوی ساڵە کۆتا شەوی پاییزە لە دوای ئەویش زستانە سەرما و لافاوو کڕێوە چاوەڕێین وا بە ڕێوە خۆشە دانیشتن لەماڵە ئا بەو شەوە درێژانە تێر خەوو تێر پشودان یاخود میوانی و سەردان فریای هەموی ئەکەوی شەوی وا ڕێناکەوی تەنیا شەوی یەڵدایە خۆشیمان لەگەڵیایە. ++++++++++++++++++++++