شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: گوڵەهێرۆ، شەرمەزارم باش دەزانم، کە فیلتێری جگەرە، چەندە بۆ تۆ جەرگ‌بڕە پنج و ڕیشەت دەسووتێنێ، گوڵ و گەڵات دەوەرێنێ هیچ کات یەکتر ناگرنەوە باش دەزانم، دیمەنی گرژی زبڵ و زاڵ لەگەڵ پەلکە سەوزەکان و ڕەنگی جوانی چێرەیی و ئاڵ، هیچ کات یەکتر ناگرنەوە باش دەزانم، شووشە و لاستیک و نەوت کە لە ژێر بەژنی تۆ کەوت، ناهێڵن سەر هەڵدەنەوە هیچ کات یەکتر ناگرنەوە بەڵام چبکەم؟ ئاخ کە چەندە لەو مرۆڤانە بێزارم تەنیا دەتوانم هاوارکەم، پڕ بە زارم گوڵە هێرۆ، شەرمەزارم، شەرمەزارم ++++++++++++++++++++++