شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: مێرگی خاشخاشە سەبارەت: نووسین: کارزان چاو لەهەر شوێنێ دەکەی سەد دەردی تازەی پێوەیە دەرکی ئاواتیش دو سەد قوفڵ وقەڕازەی پێوەیە هەرمنو تۆو حەقتەعالابووین کەماچم کرد دەمت ئێستە هەرچی شیعرەبۆنی ئەو نیازەی پێوەیە ڕازی ماچم ڕاگرە خاک زۆر دەمی قورسەوگران خاکپەرەستیش دەرد وژانی بێ ئەنازەی پێوەیە ڕاز عیشق ونیشتمانە خوێن وخاک تێکەڵ دەکا کێو کەوا بێدەنگە زۆر لە باس و ڕازەی پێوەیە بانەمەڕ قەندیل دەبێتە مێرگی خاشخاشەی شەهید ئێستە بەم هاوینە چاوکە چەند جەنازەی پێوەیە ساڵەهایە مام ڕەجەب جێی خووگی وەحشی گرتوە کێوی جودیش جێگەشفرەی ئەوبەرازەی پێوەیە چاو لەمێژووی کارەساتی شۆڕشی کوردان بکەن ساڵەهایە شەوکەتی ئەم ئیعتڕازەی پێوەیە سووتن وسازان لەخاکی به شکراودا هەربوە نیشتمان دۆستی کەسم، ئەو سۆزو سازەی پێوەیە دەفتەری ئەشعاری ئاسۆم دوێ شەوێ چاو لێدەکرد غوربەتیم هەستا کەدیم ئەو شیعرە تازەی پێوەیە ++++++++++++++++++++++