شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: نەشمیلانی گوند سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/١٨ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی کچی گوندی خەریکی کشتوکاڵ ئەمەنە جوانی وەک پەری و گوڵی باخ بەدوو دەستی ناسک و دوو کوڵمی ئاڵ بەدڵ و دەرونی پاک و ساف و جوانی ناخ لە ئاست نازداریتاندا زوبان ئەبێت لاڵ چاویش لەجوانیتا تێر نابێ دڵ ئەکا ئاخ خۆزگە ئەبوم بە باڵندەو ئەهاتمە لات بەباڵ مانگ کە دیارە لەسەر لوتکەی چیا و شاخ وەک مووریدو دەروێش ئەکەم حەی و حاڵ بۆ نەرم و نیانی و وردە ڕۆینت ئەکەم ئاخ و داخ خۆزگە لام ئەبویت و سەریشت ئەخستە ژێر باڵ ئیتر ماندوێتیم دەرەچوو نەشم ئەکرد ئۆف و ئاخ دەنگیان خۆشە دەنگی دەزبەن و بازنە و خڕخاڵ هەر خۆشم ئەوێیت و دڵم لاتە ئەی گوڵی باخ بەوردە ڕۆشتن بەئارەق تەڕت کردوە کوڵمی ئاڵ ئەی سرکەکەی من ئەی ئاسکی هەرد و شاخ بۆ خەمخۆریت شەو و ڕۆژ ئەکەم ناڵە ناڵ دەروێش و موورید بۆشێخیان هەڵەیەن بەیداخ منیش هەمیشە بۆ تۆ ئەکەم شین و گڕ و گاڵ هێندە بۆت ئەسوتێم لە هەناوم و لە ناخ ئەوان شەکەت ئەبن ئەیان گرێ فێ و حاڵ منیش لەوان زیاتر بۆت دادێم وەک داری قۆخ دەروێش و موورید بۆ شێخیان منیش بۆ یارم ئەوان بە زەرگ و شمشێر منیش بەخوێنی دڵم هەردووکمان خۆمان بریندار ئەکەین بۆیان ئەوانیش بەپاکی خۆیانمان ئەکەن بەقوربان. ++++++++++++++++++++++