شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: شێعری بێ نیقاب سەبارەت: نووسین: کارزان دارەمێوی حەوشەتان بۆنی شەڕابی لێوەدێ تاکوو دەیبینم هەناسەم بۆی کەبابی لێوەدێ تۆ خودا ئەوکاتە عاشق نیت بەعومری دامەنێ تەبعی وشکیی هەستی ڕەنجی بێ حەسابی لێوەدێ گەر دەبینم حەوشەتان لاودەبمەوە، چۆن بۆنەکەی پادگانی بابەکی شاری سەرابی لێوەدێ من تەمەن بیست بووم گوڵێ دڵمی ڕفاندو چاوی تۆش تیشکی شیعرێ بۆ منی مەست وخەرابی لێوەدێ گوێ لەواعیز مەگرە لەم وەرزی بەهارە ویشکەدا چون عەزابەو کوا عەزابیش قەت سەوابی لێوەدێ؟ ئەو دەڵێ چاوت لەچاوی جوان مەکەوخاکیش مەبە ئەو ڕچەی ئەو هەر خشەی ئەهلی کتابی لێوەدێ خاکی خۆمان خاڵە بۆکەمتر لەخاکی خەڵکیە؟ عاشقم بەوخاکە بۆنی دایک و بابی لێوەدێ وایە ئاسۆ زۆری واهەن دەرس و دەوریشیان نەدی گوفتەکانیان سەوتی شیعری بێ نیقابی لێوەدێ ++++++++++++++++++++++