شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: دیوەخان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/١٦ - نووسین: سەعید سەدیق ئەم دیوەخانەی ئێمە گەلێ ڕەنگینە بەڕێوە بەر و ستافی خوێنیان شیرینە ئامانج و ئادەمی لەگەڵ خاتوو لەیلا کاریان زۆر جوانە وەرە بەچاو بیبینە *** *** *** گەلێ هاوڕێی تریش تیا بەشدارن زۆر ئەدەب دۆستن خۆیان دیارن بەکۆی بیرو ڕا دیوەخانیان پێکهنا هەنێ شاعیرن هەنێکیش بینەرن *** *** *** ئەم دیوەخانە بۆئەدیب و شاعیرانە بۆ نوسەران و بینەران و خوێنەرانە دیوەخان بۆ هەر کەسێکە کە بێت دەرگاش کراوەیە بۆ خەڵکی بێگانە *** *** *** هیوا ئەخوازم بە دڵی هەموان بێ لە ڕووی مرۆیەوە جیاوازی نەبێ بێجگە لەوانەی کەجوان ئەنوسن یا یەکێ کە خزمەتێ زۆری هەبێ *** *** *** بە هەمومان دیوەخان ئەڕازێتەوە بەنوسین چیرۆک شیعری جوانەوە بە فلیم و گۆرانی و ڕوحی مۆسیقا خەندە و پێکەنینمان بۆئەژیەتەوە. *** *** *** لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ بەڕێوەبەر و ئەندامان و هەموو نوسەر و شاعیرانی ئەم دیوەخانە بەڕاستی ئەم دیوەخانە ڕازاوە و گەشاوەیە بە بەشداربوانی، هیوادارم بەردەوام بن بە بەرهەمە جوان و ناوازەکانتان سوپاس بۆ هەموان. ++++++++++++++++++++++