شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: بۆ شاخەوانەکانی وەڵاتم ئەو کـاتەتان باش ئەی کــەژوانەکـــــــــــــــان خوشک و براکـــــان، شـــــــاخەوانەکـــــــــــان ئێــــــــوە کە دەچنـــــــــە لووتکـــــەی بەرزایی دەبینن سرووشت، دەستـکردی خوایی هەرچەندە دەبڕن، زۆر ڕێگای خەتەر پەیامتـــــــان دیارە، دژ بە شووڕو شەڕ پەیامــــــــی ئاشتـــــــی و شـــــادی دەهێنــــــن بە چـــــــوونی چیـــــــــــا خەم دەڕەوێنــــــــن هـــــــــــەر پایــــە دار بن، بە ورە و تاقــــەت لە تواناییتــــــــــان، کەم نەهێنـــــــــن قــــەت من فیـــــــــدای ئێـــــــوەم کۆڕی شاخەوان لــــــــە بە ســـــــــاڵاچوو تا تیپـــــــــــــی جـەوان 'خۆشنــــــــــــاوە' بۆتە خاکــــــــــی بەر پاتان کــــوردتان ناســــــــاندوە بە گشــــت وڵاتان ++++++++++++++++++++++