شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: دایکە باڵندە سەبارەت: بەریتانیا - ١٠/١٢/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئاوایە دایک شیرنە وەک شەکرە لە کاتی پێویست خۆیکرد بەو چەترە بۆ بەرگری لەبەچکەکانی کە بیانپارێزێ نەک چۆڕاوگەی ئاو بێت و بیانخنکێنێ خۆی بۆ بەچکەکانی ئەکاتە قوربانی هەم خەم ڕەوێنە و ئەیانکا چاودێری دایک هەر دایکە مرۆڤ بێ یا باڵندە گەر گیانداریش بێ لەو کێوو هەردە بەچکەی خۆشەوێ و هەر خەریکێتی بەشەوو بەڕۆژ خزمەتکارە و لەدەورێتی دایک گەورەیە زۆر نەرم و نیانە گەلێ خەمخۆرە لەجێی هەموانە کەواتە ژیان بێ دایک وەک مێوە بێترێ وەک دار هەرمێشە کە زڕ بێ بەر نەگرێ وەک دارەبەنە بێ منێشت و قەزوان منێشتی دارەبەن ئەکرێ بە دەرمان دەبینن دایک چۆنەو چەن میهرەبانە؟ باڵی کردووە بەچەتر بۆ ئەو بەچکانە هەموو گیاندارێ بۆ بەچکەکانی ئاوایە هەوڵی خواردن و پەروەردەیان لەدڵایە سروشتی ژیان ئاوا بووە و هاتووە یا دەستکاریە یا هەر خۆی وابووە. ++++++++++++++++++++++