شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: هەر کەسێ نەیبێ سادە ڕووخێکی لە دیوانا سەبارەت: سادەپەرەستی هەر کەسێ نەیبێ سادە ڕووخێکی لە دیوانا مایەپووچ و ڕووت و قووت بێ لە دین و لە ئیمانا هەر کەسێ سادەپەرەستە بیپارێزە ئیلاهی لە غەم و دەرد و بەڵاو موسیبەت لە جیهانا مورشیدە سادەپەرەستی موریدیەتی ئەمانە: خورشیدە چ فەرهادە، چ یوسف لە زەمانا عەزیزە، خۆشەویستە، موعتەبەرە براکەم! ئەم عەشقە لە نەزەر ئەهلی عەشق و ئیمانا تەسخیر و کەمەندکێشی ئەم عەشقەیە بزانە: سەد یوسف و زڵێخا شۆرەسوارن لە بیابانا سەربەست و هونەرمەندە، چاپوو کە عاشقی چالاک و جەسوورە، چ شێرێکە لە مەیدانا ئوسول و قاعیدەی عاشق وەهایە مەزڵووم سووتانە بە بێ دەنگی لە بەیانا ++++++++++++++++++++++