شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: چوارینەی درێژی ۳ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چاوەڕوان و دڵم تەنگ بوو دڵ خوازیاری یاری شەنگ بوو ژیان بێ دەنگ شێوەی سەنگ بوو لێو تامەزرۆی تامی هەنگ بوو ڕۆژێک هاتە پێش چاوانم مێشک کوتی بێ تاوانم سست بو گیان و لاڵ بوو زمانم ویستم ببێتە باوانم لە دور ڕا نیگام مەستی بوو هەستم تێکەڵ بە هەستی بوو ئارەزووم گرتنی دەستی بوو ئیشتیام لەو لێوەی گەستی بوو تێپەڕ بوون کات دڵم لەرزی گیرۆدەی نیگای بە تەرزی عاشق بووم بە باڵای بەرزی فریشتە بوو هاتبوە حەرزی فیدای ڕۆژێک کە ناسیمی چاوم گەش بوون کە تۆم بینی بۆ ئەسبی ئیقباڵم زینی بۆمن پیرۆز ترین دینی نازت بێ بە کۆڵ دەیکێشم ژانت هەبێ ئەمن دێشم بۆ باسی مەرگ من لە پێشم لە جەهەنەم بی لەوێشم گەر رۆژێک بە عەشقم بزانی هەستم، هەست پێ بکەی بە جوانی ئەوجار مانای عەشق دەزانی لێم دور نابی تا دەتوانی ئەی فریشتەی ژیانی من هەر ئەتۆی عەشق و ویانی من خۆزگە شەوێک تا بەیانی تۆ ببی بە میوانی من ئەوینم ناسی لەگەڵ تۆ لەگەڵت هەم بە بێ درۆ بۆچی دووری دەکەی لەمن خۆ ئەمن عاشقم، عاشقی تۆ تۆ ئاوازی بۆ هەڵبەستم هێزی پێم و توانی دەستم وەکوو بوتێک دەتپەرەستم لە ئاستی عەشقت پر هەستم ++++++++++++++++++++++