شاعیر: بەختیار زێوەر
کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر
سەرناو: برایینە لە خەو هەستن بەیانە
سەبارەت: لەسەر وەزنی «بنی وطنی»

برایینە! لە خەو هەستن، بەیانە
زەمانی هەوڵ و علیم و حوڕ ژیانە


هەموو قەومێ بە دائیم تێ ئەکۆشن
لە ڕێگەی عیلم و فەندا دڵ بەجۆشن


ئەرێ کوردی فەقیر و بێکەس و غەم
هەتاکەی زەهرەی نادانی ئەنۆشن

برایینە... 

وەتەن پڕ لەشکری جەهلە ڕەفیقان
دەری کەین با بە هۆردووی عیلم و عیرفان

برایینە... 

بە یەکدڵ با لەبۆ پێشکەوتنی کورد
هەوڵ دەین تا بگەینە قەسدی خۆمان

برایینە... 

برایینە ئەگەر زۆر چاک نەخوێنن
لەژێر باری جەهالەتدا ئەمێنن

++++++++++++++++++++++