شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: هەشتی مارس سەبارەت: نووسین: کارزان ڕاستە مانای خۆشەویستیی عیشقە، عیشقیش سووتنە هیچ دەزانن مەنبەعی ئەم سۆز وئیحساسه ژنە؟ ژن لە نێو شیعری منا کواجیسمە؟ ڕووحە، پاکیە من بڵێم چی ژن لەنێو چارشێوی ئەنداما، ونە؟ تاکچە، جەرگت دەکا جن جن بەشمشێری برۆ بوو بەدایکیش جەرگی خۆی بۆ ئێشی کۆرپەی کون کونە تا وەکوو غونچە نەپشکووتون دڵان شەیدا دەکەن هەرکە پشکووت ـــ دایکە ئیدی ــ ژین لەلای ئەو شیرنە زۆر لەنیوەی زیاتری کۆمەڵ ئەوانن، داخەکەم مافی ژن پێشێل کرێ، کوا سووچ وتاوانی منە؟ تا بزەی دایکێ نەبێ هیچ قارەمانێ پیاو نیە باوەشی دایەی نەبێ منداڵ لەکام جێ ساکنە؟ تای تەڕازووی ژین هەتا مەحشەر وەها لاسەنگەبێ کچ لەمەکتەب دەر کەی و بیکەیتە مەسئوولی پنە شیعری ئاسۆ عەینی گوڵزارە، هەمووی باسی گوڵە بۆیە پاکی بۆتە لاولاو و گەزیزە و سوێسنە ++++++++++++++++++++++