شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کچانی وڵاتم سەبارەت: بەریتانیا - ٣/١٢/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی کچانی کوردی نەشمیلە و جوانی وەک پەری ئایا کچانی جیهان بێ ئاگان یان تۆی بێ خەبەری؟ ئەوان خەریکی دیزاین و جوانکاری و مەیکەپ ئاپن بەڵام جیاوازی لەوان تۆ کۆشش ئەکەی و ڕائەپەڕی *** *** *** ئەوان ژیانیان بۆ دابینکراوە و سەربەست و بێ خەمن ئێوەش نابێ لە گۆشەی ماڵا دانیشن مۆن و شەرمن خۆ ئەوانیش هیچیان لە ئێوە زیاتر نییە هەر مرۆڤن؟ بەڵام ئێوە لەجیاتی کارەکەی ئەوان پڵنگن جەنگاوەرن *** *** *** بۆ ڕزگارکردنی زێدی باوو باپیران و نیشتیمانەکەت شەوت خستۆتە سەر ڕۆژو بەردەوام بونت لەخەبات هاتویتە مەیدان ئازایانە و بە بازوو وەک پڵنگ و شێر بەقارەمانیت دەنگت داوەتەوە لەچیاو دەشتی ووڵات *** *** *** هیچتان کەمتر نییە بەگشتی لە کچانی جیهان؟ بگرە زیاتریش ئێوە شۆڕشگێڕن ئەوەتان سەلمان ئەرکی ئێوە لەئەرکی ئەوان زۆر قورستر و پیرۆز ترە چونکە ئێوە فیداکارن ڕزگار ئەکەن کوردستان؟ *** *** *** ++++++++++++++++++++++