شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: پاییزی ساویلکە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پاییز هەنگاو هەنگاو، گەڵا گەڵا دەڕژێتە سەر زەوی لە ڕەزبەر دا پێ دەگرێت لە خەزەڵوەر عاشق دەبێ و لە سەرماوەز بەجێ دێڵێت هاوڕێی ئازیز وەکوو ئێستا کە کۆتا چرکەکانی خەزەڵوەرە هەر بەو جۆرەی ڕەزبەر ڕۆیشت و هەنار قەڵشا لە تاوانی هەر بەو جۆرەی سەرماوەز چاوەڕوانی بەفرە گەڵای داران بونە پەتوو بۆ شەقام وێنەی سرووشت بێ وێنەیە بە ڕەنگی ئاڵ و سور و زرد ئەگەر پاییز عاشق بێت جیاوازی نیە لە کوێ دەژی ئەوین و یار پاییز بۆ گشت ئەوینداران شێوەی یکە پاییز دەستی بێ ئەمەکە چۆن ئەو هەموو باران دەدا بە مرۆڤەکان بەڵام دیسان پێی دەڵێن خەزان بەڵام قسەی خۆمان بێت خەتابار بۆخۆیەتی نە دەتوانێ شێوەی بەهار بە ناز و افادە بێت نە وەکوو هاوین لە فێڵە تا لە نێوی گەرما پێ دان بدسوتێنێ بەخت و ئیقباڵی زستانیشی نیە ئەو هەموو سارد و سڕە بەڵام لایان گری زۆری هەیە بەڵێ ئەوە پاییزە، ڕوو ڕاست و بە دڵ و بەخشینە وادەزانی ئەگەر هەموو دار و نەداری خۆی بخاتە ژێر لاقی مرۆڤەکان ڕۆژێک لە شوێنێک باسی چاکەی دەکەن نازانێ ئەو مرۆڤانە باشی و بەخشەندە بونەکەی بە پێی میهر و موحیبەتەکەی دانانێن ئەوە یاسای مرۆڤەکانە کەسێک پێی بڵێ بەو پاییزە کە ئەتۆ شێوازی ئەوینداریت فێری ئەو مرۆڤانە کردووە دەست لە دەستی ئەوینداری خۆیان دەنێن و هەنگاو لەسەر گەڵاکانی دادەنێن و تێ دەپەڕم تەنیا دیاریێک کە بۆت دەمێنێتەوە دەنگی خشە خشی گەڵاکانتە لە دوای ڕۆیشتنیان ++++++++++++++++++++++