شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم سەرناو: لە یەکەم ڕۆژی شەڕی دژواردا سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew لە یەکەم ڕۆژی شەڕی دژواردا، پێش چوونە مەیدان، نامەکانی تۆم گشت کۆکردنەوە و گڕم تێ بەردان، مەبادا دوژمن وشەی پیرۆز و بەرزی دڵداری بهاوێتە ژێر پۆستاڵی چڵکن، *** ئێستاکەش کاتێ ڕووی خۆم بۆ دواوە وەردەچەرخێنم، لە ئاسۆی دووردا، لە هەمان جێدا دووکەڵ دەبینم. وام دێتە بەر چاو نامەکانی تۆ ئێستایش هەر ماون. ئێستایش بڵێسە بەری نەداون! * بیرۆکەی ئەم شیعرە لە کایسین کولێڤ وەرگیراوه و دەسکاری کراوە. ++++++++++++++++++++++