شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: وامەکە سەبارەت: نووسین: کارزان ئەودەمەی تووڕەی لەمن، جەرگم کەبابە وامەکە مەمکە بەرلۆمەی خەڵک، مەردی خودابە وامەکە دەس بەتاڵی ژینم وبێ هێزی تینی لاوەتیم من گەدام و تۆ غەنی، دەی فەرموو شابە! وامەکە من تەب وتابی ئەوین پێستی سپی ڕەش کردمەوە تۆ شەماڵی فێنکی باغێ دڵگوشابە، وامەکە مەزهەبی عیشق وئەوین ڕەنجاندنی تێدانیە ڕەنجشی دڵ، ناسەوابە، ناسەوابە، وا مەکە تۆبرۆت خۆی کەعبەیە وەک سوجدەگاهی عاشقە کەم برۆت کەج کە، دەڕووخێ ماڵی کابە، وامەکە نیشتمانی قەڵبی من نێو زولفی تۆیە بۆیە وا تاو لە ئەودا قەڵبی من پڕ ئیلتهابە، وا مەکە زولفەکەت بەربادە باخەرمانی خەم شەن کا دڵم مەیخە ژێر ئەو مەقنە پیسە، پیاوی چابە وامەکە جامەگەر سەر مووی نەبێ بیشاریەوە جوانتر دەبی جوابی سۆفی هەرمەدە، کوا مەقنە دابە؟؟وامەکە چاوی ئاسۆت کروەلێڵ وهەر هەنەهاتی تاوەکەم چاوکە چاوی دەشت وساراش نیمە خابە؟ وامەکە ++++++++++++++++++++++