شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: پێنەگەیشتن سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئەوین یانی پێ نەگەیشتن هەستی دڵ لە دڵ دا کوشتن ئەوین یانی خەفەت، کەسەر بەرەو پیلی پیری ڕۆیشتن ئەوین واتە تامی هەنگوین لەسەر لێوی خەنجەر چێشتن ئەوین لێوی نیکارێگە لە کاتی پڕ بە دڵ مشتن ئەوینداری گۆڕەپانە بۆ شەڕی قوورس و خوێن ڕشتن ڕێبوارێکی ڕێگای دورە چاوەڕێیە بۆ بانگ هێشتن بەفرێکی پەستواو لە کێوە ترسی ڕندوویە و لێ نیشتن ئەوین ئەسبێکی سەر شێتە کە نازانێ تێ گەیشتن گەشی چاوی شەنگە بێریە نەخشاوە بە کل و ڕشتن جوانی کاتی ویساڵی یار دەست لە دەست لای وی دانیشتن ئەوین خاوەن ماڵی دڵ ڕەق بۆ کرێ چی بەدەرهاویشتن ئەوین گەڕانەوەی گیانە لە ساتی مەرگ و ڕانیشتن بەڵام بۆ کەسێکی عاشق لە شێوەی گوڵ ئاو داشتن یا لە ڕۆژی گەرمە هاوین پەنجەی پێ لە ئاو هێشتن یا لە کاتی برسیایەتیە بە بونی گۆشتی براشتن بەڵام ئەوین بۆتە نامۆ نامرادی بە ئاکام گەیشتن کە تەنیا بو دڵ و هەستت ئەوین دەبێتە خۆ کوشتن ++++++++++++++++++++++