شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: مادە و ئەقڵ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٥/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق مادە و ئاگایی کامیان لە پێشەوەیە بەپێی ڕوونکردنەوە چۆنە ئەم جیاوازیە؟ ئەم دوانە مشت و مڕی زۆری لەسەرە تا ئێستا نەزانراوە یەکەمیان کامەیە! *** *** *** لە لاشەی خۆمەوە دەست پێ ئەکەم جوان بۆتان شی ئەکەمەوە و ئەسەلمێنم خوێن و گۆشت و ئێسقانە لە گەڵ مێشکا لە بیرمان نەچێ چەن بەشێ ئاوە وا بزانم؟ *** *** *** سەرەتا ئێکس ئێکس هی پیاوە و بۆ کوڕە ئێکس و وای هی ژنە بۆ کچە و دیارە ئەمە زانست وا ئەڵێ سەد لەسەد ڕاستە ئەوە بەتاقیکردنەوە سەلمێنراوە ئەم کارە *** *** *** لاشەی من پێکهاتوە لە مادە و ژیری لەمل بۆخوارەوە مادەیە کە ئەیبینی لە مل بۆ سەرەوە مێشکە ژیرییە با ئینجا بکەومە ڕاوو تەکبیری *** *** *** سەرەتا تنۆکە ئاوێک بووم ئەوەش ئەکرێ بڵێم مادە بووم ئەمە وردە وردە گەشەی کرد تا وایلێهات ڕوح هاتە ناو گیانم *** *** *** ڕاستە دروستکەری ئاوەکە مرۆڤ بوو ئەی کەواتە ئەو یەکەم جار لەکوێ بوو هەرگیز نایزانی چوون ئەمە نادیارە؟ ! وا زانراوە نەوەی مرۆڤ ئادەم و حەوا بوو *** *** *** ئەڵێن یەکەم جار ئادەم لە قوڕ دروستکراوە دایکە حەواش لەکەلەکەی چەپی دەرهێنراوە نازانرێ ئاخۆ ئەوە تا چ ڕادەیەک ڕاستە؟ ! ئەی هۆمۆ ساپیان و نیاندەرتاڵ لەکوێ هێنراوە؟ *** *** *** ئەوەی باسکراوە چیرۆکی خەیاڵی بوو هەمووی درۆو دەلەسە و ڕیایی بوو هیچ شتێ بێ تاقیکردنەوە ئەنجامی نیە ئەوەی هەبوو گشتی خورافیات بوو *** *** *** کەواتە ئەتوانم بڵێم مادە پێش ئاگاییە سەرەتا تنۆکە ئاو بوو ئەویش کە مادیە ئایا ئەو هێزە لە کوێیە کە ئەڵێن دروستکەرە؟ ئەمە نادیارە و هەمووی وایمە و ئەفسانەیە. *** *** *** تێبینی// مەبەستمان لە هۆمۆ ساپیان و نیاندەرتاڵ ئەوەیە هۆمۆ ساپیان ئەم مرۆڤانەی ئێستا واتا ئێمەین و پێش ئێمە واتا نیاندەرتاڵەکان بوون ئێمە لەسەرەتاوە لە ئەفریقاوە هاتوین، نیاندەرتاڵەکان سەرەتا لە خوارووی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیدا بوون. ++++++++++++++++++++++