شاعیر: شەریف کتێب: ملوانکەی شین سەرناو: بۆ گۆران بە ئاواتم چەپکە شێعرێ هەڵبەستم بۆ (گۆران)ی شاعیری جوان پەرەستم تێدەکۆشم بە هێزی بیر و هەستم وشەیێ نیە کە دەربڕێ مەبەستم پێنوسەکەم! ئەی قەڵەمی سەربەستم! دەخیلی تۆم بۆ جارێ بگرە دەستم (هەرچەن دەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم) ++++++++++++++++++++++