شاعیر: ئالان ڕەحمانی کتێب: شیعرەکان سەرناو: مخابن سەبارەت: نووسین: ئالان ڕەحمانی دڵم ئەهوەن و هێدی ئاسوودە لە نێو سینەم ترپە ئەکات لە ناکاو مەلێ دێ چەن رۆژ جارێ و دڵم بیری تۆ ئەخات من کە بیرت ئەکەوم لە دڵم لافاوە و تــەم و بارانە و بوومەلەرزەیە و زریانە زریان، بــەقـــوربـان.. خۆزگە ئەمزانی کە دڵی تۆ بۆ کێ لێ ئەدات؟ ! خۆزگە ئەمزانی ئەمە دڵی تۆ لای کێ ئەبات؟ ! مخابن لە من دووری و نێوانمان شــەرمێک، بــە درێژی ڕێگا مخابن، کە ئەتبینم چاوم مووڵەتی زمانم نادات و ناشزانم ئەی نازدارم پەیڤەکانی چاو تێئەگەی یاخود نا... ++++++++++++++++++++++