شاعیر: سەعدی عەباسی کتێب: شیعرەکان سەرناو: هەڵفڕین سەبارەت: ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ ی کوردی - نووسین: سەعدی عەباسی حەتا ئەمڕۆ کەسێک ژیاوە بەژینت؟ کەدڵخۆش بێ بەقاقاو پێکەنینت؟ حەتا ئێستا چ کەس دڵخۆشی کردی؟ لەکاتی ماتەم و گریان و شینت؟ کەسێک بووە ئەگەر چارەی خەمت بێ؟ لەئێش و زام و ناسۆر هەڵمژینت؟ پەنات بۆ بردبێ کاتێ کە لەنگی؟ بەخوێ نەیکردبێ ساڕێژ برینت؟ حەتا کەنگێ بەم و بەو دڵ دەبەستی؟ ئەبێ کێ ببتە هۆی فرمێسک سڕینت؟ لەگەڵ خۆت ئاشت بەوە ئەو جا دەزانی نەبوو کەس لایەقی ئەشق و ئەوینت دڵی خۆت بگرە باوەش ئۆقرە دەگری بە دڵ ئاسوودە سەر نێیە سەرینت شەقەی باڵت بەرەو ئاسۆ تەیار کە کەست پێویست نییە بۆ هەڵفڕینت ++++++++++++++++++++++