شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: میوان سەبارەت: نووسین: کارزان خۆش بەحاڵم چون لەماڵم شەخسێ میوانی منە خۆی بەتەنیا بارتەقای گشت شیعرودیوانی منە یارمە، غەمخوارمە، هەم دڵمە هەم دڵدارمە دڵبەرە ڕۆح پەروەرە هەم جانی جانانی منە ئارزوومە خۆی لەلای عالەم بدا جاڕ و بڵێ شاعیرێ شێتم هەیە پیرەو سەناخوانی منە ڕاستە باڵای هەروەکوو داری ئەوین بەرزە بەڵام دەستی من کورتیشە هێشتا شان وهاوشانی منە تووڕەیە دڵسۆزە ئەوجوانە ئەمن پیری ئەوین راستە کۆی زیددەینە ئەمما، مەردی مەیدانی منە کۆترێکە جوان وبێ هێلان لەنێو شاری دڵان خۆی بەدڵما کردوەو خۆش خۆش دەڵێ لانی منە بانی کۆشکی شیعرەکانم گەیوەتە کن لامەکان تاوەکوو ئەم کۆترە، میوانی گوێسوانی منە زولفەکەی سوورەو سەری کوڵمی سپی ودامەن سەوز ڕووی هەتاوەو پەرچەمێ بۆ خاکی کوردانی منە من وڵاتێکم هەیە بێ پەرچەم وحەق نادیار شوانەکەی حەق نادیارم، شیعرە سامانی منە لاپەڕەی مێژووی ئەدەب گەر باسی شیعرم کا دەڵێ شیعری ئاسۆ چون خەمی خۆ و خاکە شایانی منە ++++++++++++++++++++++