شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کوڕی خۆم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٣/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو کوڕی خۆم تۆش شیرینی لام لەکاتی نەخۆشی حەزمکرد بێیتە لام لەبەر ئەوەی هەموو هیواو ئاواتم تۆیە تۆ دڵ و گیانمی چاویشم بۆ تۆیە کوڕم ئەزانی جەرگ چەنە شیرینە؟ خۆت هەستی پێ ئەکەی هەتە مێلینە دایک و باوک هەمیشە بۆ ئەولات ئاوان ئاسودە نابن کە دوور بن لێیان بەڵام ئاساییە کە نەهاتی بۆ لام بەدەست خۆت نەبوو ناردبوت سەلام ئەوە بۆ من زۆر دڵخۆشی بوو منیش هەمیشە دڵم لەلات بوو بەقوربانت بم تاقانەی دایە بۆ هاتنی تۆ چاوم لەڕێ یە ئاخۆ کەی ئەو ڕۆژە دێ پێتشادبمەوە؟ گشت خەم و خەفەتم لەبیر بەیتەوە خۆ من شەو و ڕۆژ هەر چاوەڕوانم ئاخۆ کەی جارێکیتر تۆ دێی بە میوانم قەزای دووریەکەت با لە من کەوێ هیچ شەوێ بێ تۆ چاوم ناچێتە خەوێ؟ ئەوەندە بیر و دووری تۆ ئەکەم خەریکە شێت بم لە کوێت پەیداکەم چیبکەم قەدەرو زەمەن تۆیان لەمن کرد؟ هەموو ژیانم بۆ تۆو ئەوانی تر کرد بەپرد ئاواتە خوازم ڕۆژێ پێتان شادبمەوە لە باوەشتان کەم و بتان بینمەوە تۆ خەفەت مەخۆ کوڕی شیرینم چاوانم بۆیە خۆشەوێ تۆی پێ ئەبینم هیواو ئاواتم ئەوەیە لە بەڵا دوور بی یا خوا هەموو کات بێدەردو خەم بی چاوەڕێم کە ڕۆژێ دیدەنیم بکەی ئەو خەم و ئازارانەم لەدڵا دەرکەی ئێمە لە میسر و تۆش لە بەریتانیا خۆزگە ئەخوازم جارێکی تر تۆم بدیا ئەو کات دڵم تێر ئاوی ئەخواردەوە خەم و نەخۆشیم لە بیر ئەچۆوە ئێمە زۆر باشین خەمی مەت نەبێ بۆ بینینی یەکتر ڕۆژێکیش هەر دێ ئیتر خواحافیز بەخوات ئەسپێرم تا ماوم چاو لەڕێم کوڕی شیرینم. تێبینی // ئەوە وەڵامی فرمێسک دایکی کۆژینە بۆ کۆژینی کوڕی کە کۆژین لە ١٨/١١/٢٠٢٤ نامەیەکی بۆ ناردبوو بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە. ++++++++++++++++++++++