شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: نۆبەرە بەفر سەبارەت: بەریتانیا - ١٩/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق بارینی نۆبەرەی بەفری زستانی ئەم ساڵ باری و هاتە خوارێ بەسەر سوێبانی ماڵ بەڕاستی بەفر بۆ ئێمە هەستێکی خۆشە لەگەڵ ئەوەشا نزیک بوینەوە لەسەری ساڵ *** *** *** وەرن هاوڕێیان با بیکەینە شەڕە تۆپەڵ بەڵام تکایە مەیکەنە شەر و بۆڵە بۆڵ یاریەکی خۆش و ئارام بەدڵی هەموان بێ دوای یاریەکە بەدڵخۆشیەوە بەرەو ماڵ *** *** *** بەفر هات کەش و هەوای گۆڕیوە هیچ ساڵ سەرمای ئاوامان نەدیوە؟ ئەبێ خۆمان بپارێزین ئالەو سەرمایە قاچ و دەست لەگەڵ گوێشمان تەزیوە *** *** *** ئەبێ لەم سەرمایە باش خۆمان بپێچینەوە بەکۆت و دەسکێش و ملپێچ بێینە دەرەوە کڵاویش بۆ ئەوەی سەرما کارمان تێ نەکات وەک جاران شێرە بەفرینە دروستکەینەوە. *** *** *** ++++++++++++++++++++++