شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: بۆچی؟ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین من بە تاو و توێی ئەوینت دڵخۆشم تەبیب بۆ چی؟ نیگارم چاوی تۆم هەبێ بەسە، نەسیب بۆچی؟ ئەگەر ئەجەل بۆم بێت و بەرۆکم بگرێت ئەوکاتە نیگات کە دور بێ مەرگە، ئەزیزی من ڕەقیب بۆچی؟ بە قیبلەی ئەوینداریت قەسەم کە پاک و بێگەردە لە دین وەردەگرێ عیساش گوڵم خاچ و سەلیب بۆچی؟ وەرە دەستی دڵم بگرە کە تەنیایی دڵی بردم ئەوین تا گەرم بێ خۆشە، دڵی تەنیا و غەریب بۆچی؟ ++++++++++++++++++++++