شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: وێرانی نیگا سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین وێرانی نیگای تۆم بەڵام تۆ ناتهەوێ کەسی من بی دەترسی دڵت بدەی بە من لە نێو ئەوینم دا ون بی لەتێک دڵت بدە بە من ئەمن تەواوی گیانی خۆم تۆ تەنیا ساتێک بۆ من بە من تا ئەبەد گیرۆدەی تۆم جارێک بزەی لێوانی تۆم، دیت و هەزار جار عاشق بووم بێ ئەوەی شارەزای ڕێ بم بەرەو خەیاڵاتی تۆ چووم گەشی چاوت، شێوەی نیگات لە هیچ ڕۆمانێکی ناچێت نووسەری ڕێگای دڵداریم ڕۆمان بۆ وەسفی تۆ نابێت لەو دەمەی گیرۆدەی تۆ بووم دڵەکووتە بەرم نادا دەکرێ تاوێک ئارام بگری گیانی من نەدەی بە بادا زۆر جار دەڵێم هەزار بریا هیچ کات من تۆم نەدیتبایە خەفەتی دوری و نەبوونیت بە دڵی من نەیکردبا کایە لە زاهیر دا فرشتێکی و دەرونت شێوەی دیکتاتۆر بریا ڕاوچێکی ئازا بام ماسی دڵتم گرتبا بە تۆڕ ئیمانی من دوای دیتنی تۆ بوە دینێک و دوو خودا جەستە زیندوو بۆ بەڵام ڕوح لە وی لاڕێ و جودا ++++++++++++++++++++++