شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ خاڵم سەبارەت: ١٠/١١/٢٠٢٤ - خوشکەزات/بەڵێن - بەریتانیا - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو خاڵی گیان هەواڵت چۆنە؟ هیوام باشیتە بینینت خەم ڕەوێنە هەر لە بەریتانیا تاوەکو کەنەدا هەواڵت ئەپرسم دەستم پێت ناگا هەمیشە هیوام ساغ و سەلامەتیتە بۆ بینینت جارێکی تر چاوم لە ڕێتە لە بیرت ناکەم تاقە خاڵەکەم تەنیا لەم دنیا هەر تۆ شک ئەبەم هیوام ئەوەیە تۆ بەخۆشی بژیت بەختەوەر ئەبم کە نزیکبم لێت هەموو بۆنی دایکم بەتۆوە ناوە ئەو دایکەی منی لە نەبون هێناوە تا مردن لە چاکەی دەرناچم ئەو زاتە گەورە زوو ڕۆی لەژیانم بەداخەوە جێیهێشتم خزمەتم نەکرد بەدڵی خۆم نەمگێڕاو لە کۆڵم نەکرد بەڵام سروشتی ژیان هەر ئاوایە کۆمەڵێ ئەڕۆن و کۆمەڵێکیتر دێنە کایە زۆر حەزم ئەکرد بمایە و لەبەرچاوم بێ مخابن ڕوحی شاد و ئاسودە و ئارام بێ لەدایکمەوە سەیرت ئەکەم بۆ تۆ ئەڕوانم هەمیشە خۆشەویستی بەقەد چاوانم لەزیندانی ئەبوغرێب گیرابوی و مابویتەوە سۆراخ و هەواڵمان نەئەزانی بێین بەلاتەوە بیرت دێت کاتێک گیرابوی لە زیندان هاتین بۆ مواجەت تێکرا هەموومان کە ئازادیش کرای هاتین بەدەستوبردی لەپێش هەموویان لەقەڵادۆشکانم کردی زۆر شاد و دڵخۆش بوم بەبینینی تۆ چون جیاواز بوو پەیوەندی من و تۆ بیرم دێ مناڵ بوین هەر پێکەوە بوین شەوو ڕۆژ بۆ یەک هەر وەک برا بوین ئەهاتم بۆ ماڵتان و ئەم بینی باپیرە ئەیوت سەعە تاڵە باش ئەوەم لەبیررە ڕوحی شاد بێت پیاوێ بێوەی بوو تا لە ژیانا بوو بۆ تۆ خەم خۆر بوو بەهیوام ژیانت سەراپا خۆش بێ دوور لەئازارو خەم و خەفەت بێ سڵاوم هەیە بۆ سارا هەنو هێلین هیوادارم باش بن و خۆش بژین ئیتر کاتێ خۆش و لێت ئەکەم بای بای هەست ئەکەم ئێستاش تۆم وا لەلای تێبینی// لەم ڕۆژانەدا چاوێکم بەلاپەڕەکانی مێژوی ژیانی ڕابووردوما خشاندوو لە یادگاریەکانا ئەوەی خاڵم زۆر کاریگەر بوو کاری تێکردم بۆیە ئەم هۆنراوەیەم بۆ نوسی هیوادارم بەدڵی بوبێت وە چێژی لە خوێندنەوەی وەرگرتبێت و لەکەم و کوڕیەکانیشم ببورێ. ++++++++++++++++++++++