شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی سەبارەت: بەریتانیا - ١٠/١٠/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق لە ڕۆژ هەڵات و مهابات و شۆڕشی قازی گەلەکەم بووە قوربانی لە سێدارە درا قازی لە باشور ٨٨ ساڵێکی زۆر شوم و خوێناوی ڕژێم لە شارەکەم هەڵەبجە لێیدا کیمیاوی پێنج هەزار کۆتر و پەپولە بوونەتە قوربانی لەگەڵ ١٨٢ هەزار کوردی بێجارە و بێکەسی بێ سەر و شوێنکران کەس لەوانی نەپرسی لەگەل هەشت هەزار کوردی تری بارزانی ئەوانیش دیارنین تائێستا ئاوا بە بێ نازی هەر بەوەش نەوەستان ویستیان بەیەکجاری وێرانی کەن و ناومان بسڕنەوە لەسەر زەوی بۆیە دەستیان کرد بەجوڵەی دەست و بردی قافڵەی ئیڤا و زیل هاتن وەک پۆلە مراوی لە نوگرە سەلمان لەێ لاشەکان سەگ خواردی ساڵی ٩١ لە باشور کۆڕەوی کوردان بەناچاری زۆریان لێ مردن لە ترس و سەرما و بێ نانی هەر لەباشور ٢٠١٤ هات نەهامەتی و نەگبەتی کوشتیان بڕدیان لە شەنگال خەڵکانی یەزیدی کچۆڵە و پاکیزەی جوان بەدەستی ڕیشی گواوی بردیانن بێ سەرو شوێنیان کردن ئاوا بێ ئابڕویی لە ژێر پەیامی ئاسمانا و حەرشەکەی خوایی لە ڕۆژ ئاواش خەڵکانی ئێمە زۆریان بونە قوربانی بەدەستی ناحەزو چڵکاو خۆرو مشەخۆری پێ پەتی لە باکورم ٩٩ ساڵێکی پڕ خەم و نەگبەتی ڕابەرەکەمیان فڕاندوو ونیان کردوو دزی بەفیتی گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتی ٣٠ دەوڵەت تیا بەشدار بوو بەجدی لە ڕاونان و گرتن و دەستبەسەری ئەو ڕابەرە کوردەی بەند کرا لە ئیمڕاڵی شەرمە بۆجیهانی ئەو کاتە گرتیان بەناڕەوایی ئەو ڕابەرە گەورە تر بوو لە زیندانی ئینفرادی لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادیەوە جیهان ئەوی ناسی یەکسانیخوازە دادپەروەرە پیاوی ئاشتی و ئازادی. ++++++++++++++++++++++