شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: دێم بە پەیامی تۆ، من وە خەبەر دێم بڵێی بە لاق وەرە، بزانە بە سەر دێم من بۆ دیدارت، وا سەودا سەرم بڵێن: کە شێتی یا دەربەدەر، دێم عاشقی عیشقی تۆم، عیشقە جوانەکەم بۆ گەییشتنت، بێ بەرگ و بەر دێم گەر ڕێگرم بن، سەدو دە لشکر بۆ ئەو ڕێگایەی، سەخت و خەتەر دێم دەبا بم کووژن، لە سەر تۆ گیانە با شەهید بکرێم، وەڵڵاهی هەڕ دێم ++++++++++++++++++++++