شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: جیاوازی نێوان شاعیر و وەستا سەبارەت: بەریتانیا - ٥/١١/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق وەستا دیوار دائەنێ بەشاوڵ و بەتەنافێ شاعیر شیعر ئەنوسێ بەسەرواو وەزن و قافێ ئەو بەکار دێنێ چمەنتۆو بەردو خشت و بلۆک شاعیریش ڕستەو وشە لەگەڵ ئەلف و بێ و کافێ شاعیر لەڕێگەی زانست و بەهرەو فەن و خوێندنەوە ئەویش لەڕێگەی ئەزموون و کارامەو کارکردنەوە بەڵام ئەو لە شاعیر زیاتر جوڵەی هەیەو ماندوو ترە لە گەڵ بەکار هێنانی تاسە و کەمچە و ماڵەوە شاعیر زۆر ماندووە بەڵام جیاواز تر لە ئەو ئەو خەلەو خەرمان ئەکا لەگەڵ شەن و کەو زۆر ماندوو ئەبێت بەلاشە و کەمێ بەبیری شاعیر بە مێشک و زیاتر بیر کردنەوە لە ئەو ئێستاکە دنیاکەمان تەواو گۆڕاوە زۆر شتی تازەش هاتۆتە کاوە هەموو شتێ سویچ و پلاک و ڕۆبۆتە هەر یەکەش ناوێکی بۆ دانراوە جاران جوت و گا کرێکارو وەستا زۆر بەکوێرەوەری نان پەیا ئەکرا بەڵام ئێستاکە هەر زۆر ئاسانە ئێستا ئیش و کار لەماڵەوە لەڕێی ئامێرا لە ماڵی خۆت دائەنیشی و پاڵ ئەدەیتەوە لەڕێی کۆمپوتەر و موبائیل و لاپتۆپەوە بەئاسانی ئیش و کارەکانی خۆت ڕائەپەڕێنی هەموو کارێک ئاسانە لەو ڕێگایەوە کەواتە جیاوازی نێوان شاعیر و وەستا لە نێوان ڕەنجبەر و کرێکارێ تاوەکو شا ئەوەیە یەکیان بەجەستەو کەمێ بیرکردنەوە بەڵام ئەوەی تر زیاتر ماندووە لە ڕێگای مێشکا وەستا زیرەکی خۆی بە ئەندازەیی هەڵەچنێ لە ڕێگەی شارەزایی و ئەزمونی کاری خۆی ئەپێکێ بەکارامەیی خانوو تەلارو بینا دروست دەکات ڕوکارو شێوەیان بەئەندازیاری ئەنەخشێنێ شاعیریش بە وشەی جوان و ڕستەی ناوازە بە وتەی جوان و سەروا و وتەی زۆر تازە بە بەهرە و فەن دایدەڕێژێت شیعرو هۆنراوە بۆنیشتیمان غوربەت ئاشق ئەخوێنێ لەو ئاوازە. تێبینی:://سەروا (بەئینگلیزی: Rhyme، بەعەرەبی: قافیة) بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لە کۆتایی دوو وشە یان زیاتر لە شیعردا دووبارە دەبنەوە. ++++++++++++++++++++++