شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: تاکه‌ی وابێ سەبارەت: ٩٢/٠٧/٢١ ميراوێ تاکه‌ی وابێ، مه‌هێڵه کانی ژیانم لێڵه با جارێ پڕ له گوڵ بێ زه‌وی دڵم مهکێڵە کێوی وره‌م ڕوخاوه وه‌تی دڵت گۆڕاوه دوریت وه‌ک بولهرزهیە چم له سه‌ر یه‌ک نه‌ماوه بێمهیلی تۆیه بۆیه وا شێواو و زه‌بوونم که وه‌ک شه‌ماڵ هه‌ڵیکرد له ناو ده‌ریای ده‌روونم ++++++++++++++++++++++