شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کارکردن سەبارەت: بەریتانیا - مانگی ٨ی ٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق کارکردن جوڵەو دیاردەیە جوان و پیرۆزە مرۆڤ بەکارکردنەوە جێگای شکۆ و ڕێزە ئەڵێن مرۆڤ بە ئیشکردنەوە جوانە پۆشتە و پەرداخە و هەم خانەدانە ئەگەر کار نەکەی خۆش بەخت نابی هەتاکو ماوی بە دڵی کەس نابی ئەو دەستانەی کە کاریان پێ ئەکرێ ئەو شان و پشتەی کە شەکەت ئەکرێ هەمووی بۆ خۆتە گەلێ سود بەخشە پارەی ناو کارتە و ئەوەی تر کاشە هەر چیەکت ویست بەدڵ خۆشیەوە؟ ئەچی ئەیکڕی و بێ بیر کردنەوە؟ لەگەڵ ئەوەشا بێ دڵی خۆت ناکەی چاکە و پیاوەتی زۆریشی پێوە ئەکەی خێرو خێرات لەگەڵ هەدێ و دیاری ئەبەی بۆ خەڵکی لە لادێ و شاری گەشت و سەیران و گەڕان لەگەڵیا باخچەی ئاژەڵان لە گەڵ کافتریا چوون بەمیوانی و سەردانی کردن؟ هەم بۆ خۆشی هەم بۆ ژیان کردن ئەمانە و زۆر شتی تریشی بەدوادا دێ کە کار بکەی سەرتاپا ژیانت ئەگۆڕێ. ++++++++++++++++++++++