شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: چۆن دەتوانێ؟؟ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چۆن دەتوانێ دژ بە تۆ بێت ئەو کەسەی جارێک بدبینێ چۆن دەتوانێ چاوت لێکا و دڵی لە لای خۆی وەمێنێ چۆن دەتوانێ پڕ بە دڵی خۆشی نەوێی، هەستت نەکا چۆن دەتوانێ دوای ناسینت هەموو دەم یادی تۆ نەکا چۆن دەتوانێ ئاوری هەستی دوا ناس کرن ژیلەمۆ بێ کوانێ ترپەی دڵی دەتوانێ بە هێواشی و لەسەر خۆ بێ ئەو جار تەواو شەقامی شار گۆشە گۆشەی تۆی لێ دیارە خۆشیەکان دەبنە ئاپۆرە کاتێک لە تۆی نیە نیارە تۆ بڵێی چەندە بەختەوەر بێت ئەوەی دائم تۆی لەلایە ئەمن دەڵێم ژیان بێ تۆ کوێرە ڕێیە و لابەلایە خەونێک تۆ تێدا ئەکتەر بی تێیدا دەمێننەوە داوێژ مەسڵەت ناکرێ بە هیچ کەسێک بێ مەعنایە بەحس و ڕاوێژ بێ تۆ کوا خەو، کوا ئارامی کوانێ بۆنی قژی خاوت کوانێ دەستی گەرم و نەرمت کوانێ تیشکی گەشی چاوت هەر چۆنێک بی، بێ بەهانە ئەو دڵەی من تۆی ویستووە کاتی ناوێ خۆشەویستیت وەسفی جوانیتی بیستووە شەو کاتی ئارامی دڵە بێ تۆ خشتوور و وێرانە ئەو هەستەی تۆم پێ ناسیوە لەگەڵ خۆم بۆتە بێگانە هەر چۆنێک بی، بێ بەهانە بە بژانن تۆم ویستوە نێوبانگی جوانی و زێوەرتم لە نێو چیڕۆک دا بیستووە ئەوجارەیان زۆر بە چڕی دڵم ئەویندارت بووە بێجگە لە تۆ دەروازەکەی لە گشت مرۆڤان بەستووە شەو کاتی ئارامی دڵە کە تۆ نەبی وێرانەیە هەست و دەرونم دور لە تۆ لەگەڵ خۆشم بێگانەیە ئەدی کوانێ ڕاوچی باوەش کە وا تێ بکەوم لە داوی نێچیرێکی بێ پەنام و من بۆخۆم دێم بەرەو ڕاوت هەستم دەمێکە خامۆشە بریا تۆ گڕی تێبەردەی بریا جارێک ئەویندار بی دەستت لە دڵ ڕەقی بەردەی بریا ڕۆژێک بێت و بڵێی ئازیزەکەم خۆشم دەوێی بڵێی کەسم نەکا بڕۆی من لێرەم و تۆ بۆ لەوێی؟ ++++++++++++++++++++++