شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: تاوانی کورد بوون ۲ سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور بڕوانە شەوە، تاریکە، بێ دەنگە ئەم شەوە وێرانە، بێ ناوە، بێ ڕەنگە چلۆن سەربەستە شەوی هەڤاڵان و هەڵاڵان؟ کە هەرایە، بەزمە، تەقەی و جەنگە؟ دەپژێت جەرگ و دەیمژن خوێن و دەخورێ هەناسە ئەمە خوێنی پیر و منداڵ و کۆرپە و شەنگە ڕۆژان هەرا، شەوان قڕە، بەیانیان تەق و کوتە بڵێی داخۆ جێ لە کام خودا تەنگە؟ تاوانی کورد بوونە، سەردەشتە، هەڵەبجەیە ئاخ، چ دژوارە مان لەم دەشتە مەنگە ++++++++++++++++++++++