شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: دوورە یار سەبارەت: نووسین: کارزان دێ نەوای شاری لە گوێچکەم، من لە نێو باغم؛ کەچی ئاشکرا دێم و دەنووسم شێعر و قاچاغم کەچی دێ بە ڕۆحمدا شنەی دڵداری لەم عەسری غەمە من بە پۆلووی هەستی ئاورینی ئەتۆ داغم کەچی هەستی هیچ ئازار و دەردێکم نییە ژوور و دەرێ هەر لە خۆڕایی و بە بێ تۆ مات و ناساغم کەچی هێندە لێم دووری ئەوین و خۆشەویستی شەل دەبێ بای شەماڵ دێ و پێم دەڵێ: مەئمووری ئیبلاغم کەچی ڕۆحی هەردووکمان بە وێکڕا یادی یەکیان کردووە تۆ لە سەنگاپووری ئەمشەو، من لە سابڵاغم کەچی پەرچەمی زولفت لەسەر ئاسۆی ئەوینم خۆی چەقاند چاو لە خاکی خۆم دەکەم بێ شاڵ و بەیداغم کەچی ++++++++++++++++++++++