شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: گوڵبانگی عاشقان سەبارەت: نووسین: هێمن زۆر گەرمه وادی ئێستا! ئەترسم دار و درەختەکان بسووتێن و سمۆرەکان بمرن کوا بۆنی خۆش ڕیحانه و پەسند دارەکان ئەترسم دڵەکه وا به بوخاری په نجەرەی ئۆتۆمبێلەکەت کێشاومه له گەرمه بتۆێتەوه ون بێت ئەترسم ڕاگوزەران کۆڵانه قوڕه فێنکەکه بکەن به قیرتاوی ڕەش و دایبخەن ئەترسم بوخچه سپێکەت وا کەل و پەلی جوانت تێ دا قەمچ کردبوو، عەتری خۆشی تێدا ڕژابوو کەڕەکیڤه لێیان بدات و لەبەر نەکرێن خودایا بارانێکی خۆش ببارێنه سەر دارەکان، سەوز سەوزیان بکەرەوه ستارەکان ڕوون بکەوه بۆ بەزم و خۆشی گوڵبانگی عاشقان ++++++++++++++++++++++