شاعیر: مینە جاف
کتێب: دیوانی مینە جاف
سەرناو: ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا

ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا
دافیعی دەرد و دەوایی زامەکانی ئەی خودا


چارەسازی کاری بێچارەی هەموو مەزڵوومی تۆ
پڕ لە خوێناوە دڵم، دەرمانی ژانی تۆی خودا


وەختە ڕۆحم بێتەدەر ڕەببی بە دەستی ئێشەوە
 ---------- 


سا بە ڕەحم و مەرحەمەت بیکە عیلاجی دەردەکەم
خۆت حەکیمی، خۆت تەبیبی دەردەکانی ئەی خودا


سەد هەزاران دڵ بە خوێن شاد بووگە مینەش شاد بکە
تۆ شیفای دەردی دەروون خوێناوەکانی ئەی خودا

++++++++++++++++++++++