شاعیر: عورفی کتێب: دیوانی عارف عورفی سەرناو: تاکوو کەی بێ دڵی من مەیلی بە دیداری تۆ بێ تاکوو کەی بێ دڵی من مەیلی بە دیداری تۆ بێ پایبەندی قەفەس و مورغی گرفتاری تۆ بێ دڵم هەر چەندە لە تۆ غەیری زەرەر خێری نەدی دەک ملی بشکێ دیسان گەر لەسەر ئازاری تۆ بێ منم هامسوحبەتی ئەییامی غەمت لوتفت لەگەڵ غەیر کەژ و کێوم وەتەنە گەر ئەمە کرداری تۆ بێ ئەی جوانی غەوری غەزەب ئەم غەزەبەت تاکەی بێ کەمەرم بەستەیی زنجیری سیەه ماری تۆ بێ خۆشە لام موفتەخیرم گەر دڵی من بێ شەو و ڕۆژ باغەوانی چەمەن و غونچەیی گوڵزاری تۆ بێ حەیفە سەد حەیفە دەوای دەرد و غەمی عەشق ئەزانێ چۆن نەخۆم غەم عەجەبا گەر ئەمە ئەفکاری تۆ بێ پڕ کە پیاڵە سەنەما زەهرە ئەگەر بینۆشم گەر قەدەح پوڕ لە مەی و بادەیی سەرشاری تۆ بێ کەی ڕەوای حەققە کە وا عورفی بێچارە فیدای سەرووی باڵای تۆ بێ، نوقتەیی پەڕگاری تۆ بێ ++++++++++++++++++++++