شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: شەمی هیوا سەبارەت: نووسین: کارزان شەو شەمی هیوا نەبێ ڕێگا لەڕێبوار ون دەبێ هێندە سەخت و ڕژدە ڕێگا، کاڵەی ئاسن کون دەبێ سووتنی پەروانە بۆ تۆزکاڵێ شەوقی نێو گڕە من گڕی شەوقم لەدڵدا، ئاشقی وەک من دەبێ با هەژاریش بم ئەوینێکی حەقیقم گەر هەبێ هێدی هێدی دەردی سەختی بێکەسیم هێمن دەبێ چون هەواری خۆشەویستی تۆی خەزاڵم هەڵبژارد تازەکەی باکم لەژاری تیری چاو چڵکن دەبێ گەر بزەی پەریانەکەی غەم لابەری لێوت نەبێ کەی لەگۆشەی شاعیرانەی ژین دڵم ساکن دەبێ؟ من لەسەر باڵی فریشتەی سەوزە پۆشا جێم هەبێ کوانێ ترسی وەم هەیە هەستم جەغاراژن دەبێ شەرمێ پێناوێ ئەگەر چاوێکی ڕەش ڕەش دڵ بەرێت دڵ نیشانەی تیری ئەبرۆی چاوڕەشی شەرمن دەبێ هەر کەسێ هات و کوتی ئاسۆ ئەوین سووکت دەکا تۆبڵێ تا سووک نەبێ مەل کوا لەهەوران ون دەبێ ++++++++++++++++++++++