شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئێمە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٥/١٠/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق ئێمە دەورەمان بۆتە دڕک و داڵ و پڕ لە مێخ جێگایە بۆ ئێمە نەماوە بەئاسودەیی تێیدا بژین هەموی بۆتە ئەتۆم و چەک و ڕم و شیر و تیخ ئەگەر هەر وا بڕوات ژیان ئەبێتە قین و شین لەبەرئەوە چیتر کاری پێناکرێ دڵ و جوانی ناخ مرۆڤ بوون نامێنێ بە خەیاڵ لە سەر زەوین مەگەر ماڵمان بارکەین و بچین بۆ سەر مەریخ جارێ زووە بۆ ئەوێ ئێمە ئێستا بەرزە فڕ نین ++++++++++++++++++++++