شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم سەرناو: کوردستان سەبارەت: (١٩٧٧/١٠/٥ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کێڵگە دەسترێ بۆ باران، چیا بۆ هەڵۆ. ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان، خۆر بۆ ئاسۆ. ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە، با بۆ چرۆ. ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە، منیش بۆ تۆ. کوردستانم، منیش بۆ تۆ! ++++++++++++++++++++++