شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: شێعری شکاو گەر لە بەر چاوی تۆ کەوتم، ئەو دڵەی مەستم شکا عەهد و پەیمانی چەند ساڵەی، لەگەڵ تۆ بەستم شکا هەر کە زەریای چاوی تۆم دی، بێ وەفا هۆشم نەما کەوتم مەست و کەلەلا، سەرپەنجەی دوو دەستم شکا من بە هیوای سێبەر و کەپر ی ئەوین، مێوم ڕوواند کووپەڵەی شەڕابی کۆن و خالیس و خەستم شکا چۆن دڵت هات لێم بتۆرێی، تاقەتی ئەژنۆم نەما بێ ئەوەی تاویک لە سەر پا و پەنجە ڕاۆەستم شکا هەستی ناسکم وا کە هەستی کرد بە هەستی دڵڕەقیت دێڕ بە دێڕی ڕستەکانی شێعر و هەڵبەستم شکا ++++++++++++++++++++++