شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: چاوەکانت سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دڵی خورپەی کرد بە عەشق عاشقی تیشکی پڕ نوریان خۆشەویستی بێ سنوورەو عاشقی نازی بێ سنوریان تکا دەکەم شاهی جوانی چاوت لە شاعیر دامەخە ڕایەخی ساردی و دڵ ڕەقی لەسەر تەختی هەست ڕامەخە زولفی خاوت مەشارەوە با شێعری تەڕت بۆ بنوسێ با دڵی لەگەڵ دڵی تۆ تخوونی یک بن وەک دراوسێ با زێڵی تەنگی عاشق بیت دەنگیان دەربێ ترپەکانی با ڕۆژ و شەو لێ زیز نەبن کاتژمێر و چرکەکانی چاو لە چاوی کە ئەوجارە بە ئارامی بچۆ نێو خەوی تا ڕوون ببێ بەش و قسمەت یا ئیقباڵی شێوە شەوی تەنیایی وی کۆتایی دێت بە گۆشێکی چکۆڵەی دڵت با بنیشێ لە بن وێدا تەنانەت وەک خڵت و مڵت ++++++++++++++++++++++