شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: من و سروشت سەبارەت: ڕۆژی ١٣بەدەر من و سروشت ئەوڕۆ پێکەوەمان ڕابوارد من شاعیرێکی ناشی ئەو ژینگەیەکی خۆش من عاشقێکی وێڵ ئەو بووکێکی سەوزە پۆش من ڕێگایەکی باریک ئەو ڕووبارێکی بە خڕۆش ویستم شێعری پێ هەڵبڵێم هەرچی کردم پێی نەوێرام تا من دوو بەندم دادەنا تا من، تا من نووکی قەڵەمم دادەدا ئەو زیاتر، ئەو زیاتر جوانی خۆی پێم نیشان دەدا ++++++++++++++++++++++