شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: ئەبێ ئێستە خەریکی بادەنۆشین بم لەبەر شادی ئەبێ ئێستە خەریکی بادەنۆشین بم لەبەر شادی کە یار ئەتوانێ بێتە کولبەیی عاشق بە ئازادی دڵم سەد پارە بێ یاڕەببی گەر بێت و لەبیرم چێ لە مردندا فەرامۆش کەم شەهادەت گەر نەکەم یادی بە نووکی تێشەیی ناخون لەسەر سینەم بەیادی تۆ ئەکێشم نەقشی شیرین حەیفە گوم بێ نەقشی فەرهادی چ فیرعەونێکە دولبەر بۆ جەفا نەمروودە شاگردی لە کوێ فێر بوو خوایا عیلمی سیحر و مەکری شەددادی مەکەن باوەڕ ڕەفیقان گەر ڕەقیب لوتفی لە حەقتان بێ چلۆن چاکەی لەدەست دێ شەخسی پیس و سوفلە و عادی وتی ئەحمەد ئەگەرچی پیری تۆ هێشتاکوو شاگردی تەماشا کە چلۆن بردم دڵی زارت بە ئوستادی ++++++++++++++++++++++