شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ٩/١٠/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەبو چیچۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ پارتی شارواڵەکەی لێکەوتە خوارەوە چابوو پێیزانی بە قاتێکی سەوزی کاڵەوە سەرەگایە لە سەری بڵێن چیچۆ تۆ سەلکی پیازی یان قنچکی سیری *** *** *** ‎کەوتۆتە ئەو هەموو خەڵکە بەدار هەروەک ئەو شوان بێت و ئەوان مەڕ ئەکرا بۆ میللەت ببێتە خزمەتکار نەک ببێتە گوندەو خەڵک باتە بەردار *** *** *** ناحەقی ناگرم ئەبێ وابکا چون بندیوارە؟ بەپلەی باڵا ئەو وەرەگرێ ٣ملیۆن پارە ئیتر هەر ئەبێت ئەو بکات ئەو کارە یا مەجبوورە یان لە داخی شاسوارە *** *** *** ئەمڕۆ دنیاکە تەواو تێکچووە ئەوەی مردوە نانی زینوو ئەخوە ئەوەی زانایە ڕۆشتوە باریکردوە نەزان لەجێگەی جێی خۆشکردوە *** *** *** قوڕ بەسەر ئەوەی دڵی بەوان خۆشە بازێکیان شێتە و بازێکیان سەرخۆشە هەیانە دۆلاری هەیە پڕ ژورێ چوارگۆشە هەیانە وا لەبرسان ئەمرێ ژێریشی بۆشە *** *** *** وڵات چۆن بەوانە بەڕێوە ئەچێ؟ بانگەشەکەشمان لەشوێنان ناچێ یەکێ شارواڵی ئەکەوێتە خوارێ یەکێ تر ئەڵێ ئەینێرینەوە لۆ مارێ *** *** *** پیاوانی بە ئەزموون کۆچیان کرد ڕۆشتن ئەم نەشارەزایانەیان بۆ ئێمە جێ هێشتن پیاوی زیرەک و ئاقڵ بۆ ئێمە پێویستن خاوەن زانیاری و بەتوانا زۆر بەهەڵوێستن *** *** *** هیوادارم لەم هەڵبژاردنەدا کورد ڕزگاری بێ پارتێک هەڵبژێرن شایستەو بەدڵی هەموان بێ بە کۆ دەنگی خەڵک با میللەت ڕزگاری بێ مەشخەڵی ڕۆناکی بۆ هەمیشە درەوشاوە بێ *** *** *** ++++++++++++++++++++++