شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: چارە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین خۆت دەزانی کە دەتبینم خورپەی دڵم بێ ژومارە هەست لە ناخم دێتە دەرێ بە نازی چاوت، کە خومارە ناوێرم دەست لە زولفت دەم خۆ زولف نیە، ڕەش مارە پێوەت دا ناتکوژێ بەڵام بێهۆشی بەو بسکە لارە ناوی تۆ سەردێڕی شێعرم بە دائم ورتەی سەر زارە زاڵم بەسە ئەو نازانەت دڵ شێوەی ئاژەڵی هارە هەناسەم بێ تۆ لاوازە چاوم گەش نامێنێ تارە ئەوانەی کە دیتویانی پێت دەڵێن نەقش و نیگارە دەرون وەک خەڵوز تەرماسە تەنانەت ئەو کیسەی، زارە مەودای جوانیت دور و درێژە وەڕێ دەبم کاتی سارە خەیاڵیشت گەر ئیمن بێت من نامهەوێ پوڵ و پارە بۆ ناساندنی تۆ بە خەڵک بانگهێشتیان دەکەم بۆ وارە بدبینن دەستیان دەبڕن باسی وێسف نیە ئەو جارە باسی تۆیە کە ناوازەی لێدوان دەکەین بۆ ئەو بارە هێمنی تۆ و لەز لەزی من تەنیایی لێم بۆتە چارە ++++++++++++++++++++++