شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: ئەم کوردە کەوا ئێستە لە هەر مەرتەبە دوونن ئەم کوردە کەوا ئێستە لە هەر مەرتەبە دوونن هەر مایلی بێ عیلمیی و دواکەوتن و بوونن ئیمڕۆ لە جیهانا نییە ئینسانێ بەبێ ئیش خەڵقی وەتەنی ئێمەیە بێ کار و چەتوونن تا فیکری بەدی مەسکەنی ناو میللەتی کوردە باوەڕ بکە تا ڕۆژی حەشر خوار و زەبوونن ئەی قەومی زەلیل عەسری تەقەددوم سەرە ڕێتە ئەم عالەمە هەر پێش ئەکەون مەستی فنوونن عەیبە، حەسەد و بوغز و نیفاق ڕۆژی نەماوە عیلم و عەمەلە ڕۆحی بەشەر، زینەتی ڕوونن بۆ خزمەتی ئەمڕۆ و سبەی سەیری غەرب کەن یەک لەحزە نەبوون غافڵ و ئەربابی شئوونن تۆش نۆرەتە ئەی میللەتی مەزڵوومە هونەر کەی خاوەن دڵ و گیان و هونەر و گەرمییی خوونن ++++++++++++++++++++++