شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: تاری تۆزاوی سەبارەت: نووسین: کارزان لە گۆشەی ماڵە چۆڵێکدا وەکوو تارێکی تۆزاوی بە تەنیا هەڵسپێراوم بەبێ ڕێزی بە داماوی هومێدی پەنجەیێ نەخشین بەدی ناکەم لەسەر سیمێ هەتا بگریم بەیانی کەم مەقامی شیوەنی لاوی مەلێکی لانەشێواوم نیە ڕێی هەڵفڕینیشم لەسەر لوتکەی چنارێکی وشکبووی زوڵمی بێ ئاوی ئەوەی هەستی هەبێ نەمدی گەش و ڕووخۆش وڕازی بێ مەگەر ئەو شەخسە وا بەستی لەکن مەردایەتی چاوی لە نێو چاوێ وەکوو دەریا بزەی لێو و گەشەی شادی لە گێژی گێژەوی دەردا لەسەر ئاون بە خنکاوی وەرە سەیری کە شاری دڵ وڵاتی چۆڵ و خامۆشە مەگەر تۆ بەو بزەی لێوت جمووجۆڵێکی تێ باوی ئەتۆی ڕێبواری ئەم شارە ئەتۆی قیبلەی من ئەمجارە خەیاڵی خاوەکەم خۆشکە، کە خێوی پەرچەمی خاوی وەرە ئاسۆی خەیاڵی من، شەمی شەوگاری تاڵی من مەگەر عەشقت بلەرزێنێ تەلی تارێکی تۆزاوی! ++++++++++++++++++++++