شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: سەییادی ئەزەل داوی نایەوە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٥٢ سەییادی ئەزەل داوی نایەوە دانەی بۆ ئادەم خستە کایەوە فیتی خۆیەتی، عالەم بەدناوە 'نَعَم' بەهانە بە 'بَلَىٰ'یەوە ١ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام.» خوا داوی ئەناوە داوی ئەو بانادەم دەعبایەکی گرت و ناوی لێنا ئادەم ڕاوی ئەوە، داوی ئەوە، دانەش هی ئەو دەمخاتە تەڵە و گەرکیە خۆشم لادەم! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار.» صیّاد اَزَل که دانه در دام نهاد صیدی بگرفت و آدمش نام نهاد هر نیک و بدی که می رود در عالم او می کند و بهانه بر عام نهاد ٢ «خیام نیشابوری» ١. [وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَا ۛ أَن تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَافِلِينَ. سورة الأعراف/ ١٧٢. ] ئەوساش کە پەروەرندەی تۆ لە پشتی عەولادی ئادەم زاروزیچی بەرهەم هێنا، لەسەرخۆیان شایەتی هەر بەخۆیان دا. گوتی: من پەروەرێنتان نیم؟ گوتیان: بەڵێ، ئێمە لەوە ئاگادارین. نەکا ڕۆژی سەڵا بێژن: نەمانزانی. [قورئانی پیرۆز، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. ] ٢. خواجه عبدالله انصاری. ++++++++++++++++++++++